پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 22 / 10 / 2017 كۆتایی دێت به یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی باكوری خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و تێیداو له دوا یاری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه یانه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌ولێر به یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیار بوو كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه یاری نێوان هه‌ردوو یانه ئه‌نجام بدرێت و به‌لاَم به بڕیاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری یاریه‌كان و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو تیم یاریه‌كه بۆ كاتژمێر 3:00 پێش خرا .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م بڕیاره یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه له شاری هه‌ولێر و به‌به‌شداری سێ یانه‌ی به‌شداری شاری سلێمانی یاریه‌كانی به‌ڕێوه بچێت و له‌و قۆناغه‌ش دوو یانه‌ی گه‌یشتوو به قۆناغی هه‌شتی ده‌رده‌كه‌ون .