پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی باكور درێژه‌ی هه‌یه و له دووه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش یه‌ك یاری ئه‌نجام درا .
كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 21 - 10 - 2017 و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ردوو یانه‌كانی هه‌ولێر و شێروانه به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا یاریزانانی هه‌ولێر توانیان به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم و به خاڵه‌كانی 25 - 18 و 25 - 21 - 25 - 19 بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و بڕیاره پاش كۆتاهاتنی قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م دوو یانه له كۆمه‌ڵه‌ی باكور بگاته قۆناغی داهاتووی خوله‌كه كه یانه‌كانی بژارده به شێوه‌ی خول به یه‌ك ده‌گه‌ن .