پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی باله‌ی عێراق یه‌كه‌م قۆناغی خولی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی بۆ ئاستی نایاب ده‌ست پێكرد .
شاری سلێمانی و هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه بووه ده‌ست پێكی یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی میوانداریان كرد له یانه‌ی شێروانه .
له سه‌ره‌تایی یاریه‌كه‌وه یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز هاتنه نێو یاریگه و ئه‌نجامی كۆتاییان لا گرنگ بۆ ده‌ست كه‌وتنی یه‌كه‌م سێ خاڵ هه‌روه‌ك یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی به‌رز له گێمه‌كانی یاریه‌كه ببینرێن و به ئه‌نجامی سێ گێمی بێ وه‌لاَم یه‌كه‌م یاریان برده‌وه و خاڵی گێمه‌كانی یاریه‌كه‌ش بریتیی بوون له 25 - 18 و 25 - 12 و 27 - 25 .
ئه‌وه‌ش بووه ده‌ست پێكی بردنه‌وه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خوله‌كه دا .