پێشمه‌رگه سپۆرت -
كچانی باله‌ی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه له كچانی ده‌ربه‌ندیخان ببه‌نه‌وه و گه‌یشتنه یاری كۆتایی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری .
كاتژمێر 12:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20 - 10 - 2017 و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له نێوان كچانی باله‌ی هه‌ردوو یانه‌كانی پێشمه‌رگه و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه چوو ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانه كچه ئاست به‌رزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان كۆنترۆڵی یاریه‌كه بكه‌ن و به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كچه پێشمه‌رگه‌كان توانیان بگه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه و له‌و یاریه‌دا كه له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت ڕوبه‌ڕوی كچانی ته‌ق ته‌ق ده‌بنه‌وه .