پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كه‌م یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كچانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به یاری نێوان ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق ئه‌نجام دراو كچانی ته‌ق ته‌ق توانیان به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه بگه‌نه یاری كۆتایی خوله‌كه .
كاتژمێر 1:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 19 - 10 - 2017 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه كچانی باله‌ی یانه‌كانی ئافرۆده‌یت و ته‌ق ته‌ق له یاری چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا و پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپ به ئاستێكی به‌رز بینران دواجار كچانی یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به ئه‌نجامی سێ گێمی یه‌ك لایه‌نه بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و گه‌یشتنه یاری كۆتایی خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری .
خولی باله‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی و به سپۆنسه‌ری كۆمپانیایی تیشك نێت یاریه‌كانی به‌رده‌وامه .