پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق دوا یاری خۆی له جامی جیهانی تازه‌پێگه‌یشتوان له ولاَتی هندستان ئه‌نجام دا‌و به ئه‌نجامی 5 - 1 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مالی توشی شكست هات .
ئه‌و یاریه له یاریگه‌ی جه‌واهر لال نه‌هرۆ له شاری غوا ئه‌نجام درا و تێیداو له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵبژارده‌ی مالی توانی ئاستێكی به‌رز پیشان بدات پاش ئه‌وه‌ی توانی زۆرترین هێرش و كۆنترۆڵی تۆپ بكات ، ئه‌وه‌ش بووه له ده‌ست دانی ئه‌نجامی كۆتایی یاریه‌كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی عێراق به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك و به‌و ئه‌نجامه‌ش ماڵ ئاوای له جامی جیهانی تازه‌پێگه‌یشتوان كرد .