پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : شالاَو عه‌بدول واحید
پاش ئه‌وه‌ی بۆ دوانزه‌هه‌مین ساڵی له‌سه‌ر یه‌ك توانیان نازناوی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق به‌ده‌ست بهێنن كچ و كوڕه پاڵه‌وانه‌كانی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی .
كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 15 / 10 / 2017 و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه شاندی تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه گه‌یشتنه‌وه شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و ڕاگه‌یاندنی یانه‌كه به چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێشوازی كران .
له‌و مه‌راسیمی پێشوازیه‌دا سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه پیرۆزبایی خۆی و یانه‌ی ئاراسته‌ی تیپه پاڵه‌وانه‌كه‌ی عێراق كرد كه بوونه نوێنه‌ری یانه‌كانی كوردستان له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی عێراق و نازناوه‌كه‌شیان هێنایه‌وه شاری ڕۆشنیران .
هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپی گۆڕه‌پان ومه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه كرا كه پاڵپشتی ته‌واوی تیپه‌كه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه و به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدانیان دا كه هه‌رده‌م هه‌وڵی ئه‌و نازناوانه بده‌ن .