پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكردوو یاریزانانی یانه‌كان كه‌وتنه كێبڕ كێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه .
له شاری به‌غداد یاریه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیداو كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی تیم به‌شدارن ، ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی ماوه‌ی دوو ڕۆژه بخایه‌نێت و دواتر پاڵه‌وان جامی عێراقی پێده‌درێت .