پاڵه‌وانێتی كاراتێ وه‌نی جیهان ده‌ستی پێكرد
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی كاراتێی جیهانی و له شاری ئه‌سته‌نبوڵی ولاَتی توركیا پاڵه‌وانێتی كاراتێ وه‌نی جیهانی ده‌ستی پێكرد .
پاڵه‌وانێتیه‌كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیداو پله‌كانی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م تا ده‌ه‌یه‌م به‌شداری له پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیكی جیهان ده‌كات كه بڕیاره یاریه‌كانی له ولاَتی یابان ئه‌نجام بدرێن .
توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیاوه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پاڵه‌وانێتیه‌كه یه‌كێكه‌له پاڵه‌وانێتیه به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و زیاتر له 90 ولاَت و 1800 یاریزان تێیدا به‌شداری ده‌كه‌ن له هه‌ردوو یاریه‌كانی كاتا و كۆمێته بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان .
توانا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه پاڵه‌وانێتیه‌كه دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر كێشه جیاوازه‌كان و سیانزه یاریزانی كوڕان و كچانی پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یش به‌شداری له ڕكابه‌ریه‌كانی ده‌كه‌ن .
دواجار توانا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كاراتێ وه‌نی جیهانی ده‌كه‌ن تا ساڵی 2020 و زۆرترین خاڵ كۆده‌كه‌نه‌وه به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیكی جیهانی ده‌كه‌ن كه تایبه‌ت ده‌بێت به پله‌كانی یه‌كه‌م تا ده‌یه‌م .