ئاكۆ عارف
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا تیپی فوتساڵی كچانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك ، له‌سه‌ر ئاستی عێراق جامی پاڵه‌وانێتی په‌روه‌رده‌كانی عێراقی برده‌وه .ئه‌م بردنه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك مانا و لێكه‌وته‌ی باش و گرنگ و كاریگه‌ری هه‌یه و لانی كه‌م جێگای ده‌ستخۆشی و مایه‌ی پێزانینه .
كه‌ركوك شارێكی كوردستان و كوردستانیه ، كاتێك په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه له‌سه‌رئاستی عێراق له پاڵه‌وانێتی فویتساڵدا یه‌كه‌م ده‌بن ده‌كرێت له‌ده‌لاقه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یانه‌وه جارێكی‌تر موژده‌ی بالاَده‌ست بوونی وه‌رزش و مه‌سجه‌كانی وه‌رزش له‌وشاره‌دا بده‌ینه‌وه به‌گوێی هه‌موواندا .
رژێمی له‌ناوچووی به‌عس هه‌مووشتێكی كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كانی تێكدا به وه‌رزشیشه‌وه له‌و شاره ، ئه‌مێستاكه كاتێك تیپێكی كچانیان له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌كه‌م ده‌بن ، جا سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان گه‌وره بێت یان بچوك ، ده‌كرێت ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كی نوێبێت تا له‌وشاره‌دا هه‌مووتیپی یارییه‌كانی تریش خۆیان رێك و سازده‌نه‌وه و تائه‌وكاته‌ی به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ركوردستان ، ئه‌وا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراقیش ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ن و ئه‌و دروشمه تۆختر بكه‌نه‌وه كه ده‌ڵێت : وه‌رزش نامه‌ی ئاشتی و برایه‌تیه .
ئێمه كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان به‌هی خۆمان ده‌زانین ، كاتێكیش تیپێكی ئاوا ، یان هه‌ر تیپێكی تریان ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن ئه‌وا گرنگه لێره‌وه هه‌موو پاڵپشتی و پشتگیرییه‌كیان بكرێت و لێنه‌گه‌ڕێن وه‌زه‌ی پڕ وه‌ره‌و تین و تاوی وه‌رزشی كه‌ركوكییه‌كان دامركێته‌وه .
جوانیه‌كی هێنانه‌وه‌ی جامی فوتساڵی په‌روه‌رده‌كانی عێراق بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌یه ، تیپی كچان ئه‌م جامه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دروسته به كرانه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی دانیشتووی ئه‌مشاره و ده‌یسه‌لمێنێت باردۆخ هه‌ر چیه‌ك و هه‌رچۆنێك بێت ، خه‌ڵكی ئه‌وشاره كوردستانیه‌ش چاویان هه‌ر له پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌یه .
به‌تیپی فوتساڵی په‌روه‌رده‌ی كچانی كه‌ركوك ده‌ڵێین : په‌روه‌رده و وه‌رزش و هێنانه‌وه‌ی جامه‌كه‌تان پیرۆز و دواجار ئێوه له‌رێگای وه‌رزشه‌وه ده‌توانن زیاتر كوردستانی بوونی خۆتان دووپات بكه‌نه‌وه .