پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری و ئاماده‌كاریه‌كی چڕ بۆ به‌شداری له خولی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی نایابی یانه‌كانی كوردستان هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه ئاماده‌كاریه‌كانیان ده‌ست پێكرد .
له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕِێنی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ر و سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ردوو تیپ مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه چوون و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی -یش دوپاتی كرده‌وه كه ئاماده‌كاریه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستیش بۆ ئه‌نجامی یه‌كه‌می له خولی نایابی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن .