پاڵه‌وانانی عێراق بۆنده‌كانیان نوێ كرده‌وه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له خولی نایاب و بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌كاته‌وه و وه‌ك ده‌ست پێكی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ وه‌رزێكی نوێ بۆندی یاریزانانی نوێ ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 6 - 9 - 2017 و له نێو باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و ئه‌حمه‌د غازی سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله و دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر بۆندی هه‌ریه‌ك له یاریزانان ( عه‌لی ته‌ها ، سه‌فا له‌فته و ئیسلام ساجد ) نوێ كرانه‌وه .
له‌و مه‌راسیمه وه‌رزشیه‌دا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاش به‌خێرهێنانی یاریزانان پیرۆزبایی لێ‌كردن كه دووباره یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرده‌وه ماڵی خۆیان و ووتی هه‌موومان یه‌ك ئامانج كۆمانده‌كاته‌وه كه به‌ده‌ست هێنانی نازناوی عێراق ده‌بێت له‌م وه‌رزه‌دا وه پاڵپشتی ته‌واوی خۆی و یانه‌ی بۆ تیپی باله‌ی پێشكه‌وتوان دووپات كرده‌وه و هویایی خواست ئه‌نجامه‌كانیان دڵخۆشكه‌ربێت .
هه‌روه‌ك هه‌ریه‌ك له یاریزانان عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و سه‌فا له‌فته و ئیسلام ساجدی یاریزان سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان كرد كه زۆر دڵسۆزانه هه‌وڵیان داوه تیپه‌كه به‌ره‌و پێش ببه‌ن و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان دا كه بۆ ئه‌و نازناوه‌ی له ساڵی 2017 به‌ده‌ستیان هێنا له ساڵی 2018 دووباره‌ی بكه‌نه‌وه .
له كۆتایش گرێبه‌ستی هه‌ریه‌ك له یاریزانانی دیاری كرا‌و نوێ كرانه‌وه .