پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی سود و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتووی هه‌ڵبژارده‌كان ، هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی كاراتێی كۆماری ئیسلامی ولاَتی ئێران و عێراق و یانه‌ی پێشمه‌رگه كه‌مپێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا و دوایی ئه‌نجام دانی كه‌مپه‌كه كه ماوه‌ی دوو ڕۆژی خایاند پاڵه‌وانێتیه‌كی دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا.
توانا سه‌عید كارگێڕی تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاش ئه‌وه‌ی كه‌مپێكی هاوبه‌شمان ئه‌نجام دا یاریه‌كی دۆستانه‌مان ئه‌نجام دا‌و گرنگترین شتیش له‌لامان سود وه‌رگرتن بوو له تواناكانی یه‌كدی كه خۆش به‌ختانه‌ش یاریزانان سودێكی زۆریان له كه‌مپه‌كه بینی و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش ته‌واوكاری ئه‌و كه‌مپه بوو كه یاریزانان سودێكی زۆریان لێ بینی .