سه‌باره‌ت به خولی پله یه‌كی عێراق - به‌شی دووه‌م
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ڕۆژ له دوایی ڕۆژ واده‌ی نزیك ده‌بێته‌وه و ئاماده‌كاری تیپه‌كانی به‌شداری خوله‌كه‌ش به‌هێزتر ده‌بن.
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا 15 یانه‌ی به‌شداری خوله‌كه دابه‌شی سه‌ر سێ گروپ بكات ، یه‌كێتیه‌كه بڕیاری دا له پاش مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز واده‌ی ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خوله‌كه ڕابگه‌یه‌نێت ، ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه و له پاش ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شدار بڕیار درا كه یارییه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌نجام بدرێت .
سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی تیپه‌كه‌یان له‌و قۆناغه ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌په‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاری كردووه بۆ به‌شداری له‌و خوله وبه كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوی به ئه‌زموونی ئاست به‌رز ده‌چنه نێو كێبڕكێی گه‌یشتن به یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی ، هه‌روه‌ك ویسام ئاماژه‌ی پێداوه كه له دوایی ڕاوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌كانی گروپه‌كه‌مان سه‌رجه‌م یاریه‌كانی ئێمه له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌درێت و جگه‌له یاری نێوان یانه‌ی پێشمه‌رگه و یانه‌ی گازی باكور كه ئه‌و یارییه ده‌برێته یاریگه‌یه‌كی دیكه .
بڕیاره یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به شێوه‌ی خول و به یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام بدرێت و تێیداو له هه‌ر گروپێك دوو یانه‌ی ده‌گاته قۆناغی كۆتایی خوله‌كه .