خواردنەوەیەک بۆ دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری ورگ

خواردنەوەیەک بۆ دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری ورگ

ته‌ندروستی‌ - 


ڕزگاربوون لە چەوری لەش بە گشتی و ورگ بەتایبەتی کەمێک گرانە و ڕەنگە ماندووبوونی زۆری بووێت، چونکە بەتەنها وەرزش کردن نابێتە هۆی توانەوەی چەوری و دابەزینی کێشت، بەڵکو هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوەی تەندروست زۆر گرنگە.

لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا دەکرێت هەندێکی خواردنەوە و ئاوێتەی سروشتی بەسوود دروستبکەیت لەماڵەوە و ڕۆژانە بیخۆیتەوە، چونکە هەندێک خواردنەوە یارمەتیدەرە تا زووتر و خێرا لە چەوریە کەڵەکەبووەکان ڕزگارت بێت.

پێگەی "fustany" باشترین دوو جۆری خواردنەوە باسدەکات، کە یارمەتیدەرە بۆ خێرا توانەوەی چەوری و دابەزینی کێشت.

ئاوێتەی یەکەم

تێکەڵکردنی زەنجەفیل و هەر گەڵایەکی سەوزە وەک نەعنا یان کەرەوز و لیمۆ لەگەڵ ئاودا و خواردنەوەی شەوانە پێش نوستن، یارمەتیدەرە بۆ هەستکردنی بە تێری و توانەوەی چەوری ورگت.

ئاوێتەی دووەم

خەیارێک و کەمێک مەعدەنوس یان کەرەوز لەگەڵ لیمۆیەک و یەک کەوچک زەنجەبیل و 1/2 کوپ ئاو تێکەڵ بکە، ڕۆژانە پێش نوستن بیخۆرەوە. 



AM:12:43:24/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 11059 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌