زەیتی گوێزی هندی بۆ تەندروستی بەسوودە؟


ته‌ندروستی‌ - 


توێژەرەوە ئەمەریكیەكان كە شارەزایان هەیە لە نەخۆشیەكان دڵدا لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێوە دەڵێن " زەیتی گوێزی هندی هاوشێوەی ڕۆنی مانگا و بەراز زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت "

كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ لەڕێی چەند ڕێنماییەكی پزیشكی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە " لەناو زەیتی گوێزی هندیدا بڕێكی زۆر چەوری تێر هەیە و ئەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن زیاد دەكات "

زەیتی گوێزی هندی لە ئێستادا بە جۆرێك دەفرۆشرێت كە زۆر لە ڕۆنە تێرەكان باشترە بەڵام ئەم توێژەرەوانە پێچەوانەی ئەم بیركردنەوەیان سەلماندوە ، لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە %82 ی ئەم زەیتە پێكهاتوە لە چەوری تێر و ئەمەش زۆر زیاتر لەو چەوریە تێرەی لەناو ڕۆنی مانگا و بەرازدا هەیە و ئەمەش وادەكات زەیتی گوێزی هندی هۆكاربێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن .

ئەم كۆمەڵە پزیشكیە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە پێویستە ئەو جۆرە زەیتانە زیاتر بۆ خواردن بەكاربهێنرێت كە ئاستی چەوری ناتێری تیادا زیاترە لە ئاستی چەوری تێر و زیاتر زەیتی زەیتوزن و گوڵە بەڕۆژە بۆ خواردن بەكاربهێنرێت و "ئەڤۆگادۆ  و ماسی و چەرەس و بەرهەمەكانی دانەوێڵە لە ژەمە خواردنەكاندا زۆر بكرێت لەجیاتی خواردنی بسكیت و شۆكۆلاتە و گۆشتی پڕ چەوری "



AM:12:35:24/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌