پاڵه‌وانه‌كه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌می پاڵه‌وانێتی شه‌تره‌نجی خانزاد بوو
پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاڵه‌وانێتی خانزادی حه‌وته‌م بۆ شه‌تره‌نجی كلاسیك به كۆتاهات و پاڵه‌وانه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كه‌ی پێشمه‌رگه پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا.
له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی شه‌تره‌نجی خانزاد پاڵه‌وانێتی كلاسیكی حه‌وته‌می نێو ده‌وڵه‌تی به كۆتاهات و پاش ململانێی 68 یاریزان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كانی كوڕان و كچان كه تێیدا یاریزانانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و عێراق و چه‌ندین یاریزانی پاڵه‌وانی ولاَتانی توركیا ، ئێران ، سوریا و میسر به‌شدار بوون و یاریه‌كانی به نۆ جه‌وله‌ی سویسری به‌ڕێوه چوو، له‌و پاڵه‌وانێتیه و دوایی ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی به شێوه‌ی 75 خوله‌ك و زیاتكردنی 30 چركه بۆ هه‌ر جه‌وله‌یه‌ك ئه‌نجام درا سه‌رئه‌نجام و له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كوڕان یاریزان ئه‌حمه‌د جه‌زای یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی نۆ یاری كه ئه‌نجامی دا توانی به 8 سه‌ركه‌وتن هه‌شت خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت و پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر بكات ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی حسێن عه‌لی یاریزانی به ئه‌زموون و پاڵه‌وانی عێراق به 9 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرتبوو .
ئه‌نجامی كۆتایی و ڕیزبه‌ندی به‌م شێوه‌یه بوون :
كوڕان
حسین علی حسین ٩ خال
احمد جزا ٨ خال
كاردو ی‌اكو ٧ خال
جعفر نیوار ٦.٥ خال
نبیل عزیز ٦ خال
نزار جمیل ٦ خال
كچان
كارین كمال ٥.٥ خال
كازیوه صلاح ٤.٥ خال
هیفی هیوا ٤.٥ خال
مینا وجدی ٤ خال
نما قاسم ٣.٥ خال
د. ایما اكبر ٣.٥ خال
تازه‌بیكه‌یشتوان ی كجان
لانه هاوار مورتكه‌یی
ژیار دلزار حمه صالح
په‌روه پشتیوان
په‌روه عبدسلام
هیڤه‌ر دیار
تازه‌پێگه‌یشتوان كوران
دانیار دڵزار
ئه‌حمه‌د قصی