كەی زەیتی زەیتوون دەبێتە ژەهر؟

كەی زەیتی زەیتوون دەبێتە ژەهر؟

ته‌ندروستی‌ - 

زەیتی زەیتوون یەكێكە لە زەیتە ڕوەكیە بەسوودەكان بۆ تەندروستی ،و چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە و ئەمانەش سوودەكانی ئەم زەیتەن .

1- دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی شەكرە ، خواردنی ئەم زەیتە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بەڕێژەی %50 كەمدەكاتەوە.
2- توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە بەكارهێنانی ئەم زەیتە بۆ خواردن ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشك كەمدەكاتەوە بەڕێژەی %41.
3- بۆ ئەوەی خاوەنی دڵێكی گەنج بیت ئەوە زەیتی زەیتوون بۆ خواردن بەكاربهێنە .
4- ئێسكەكان بەهێز دەكاتت چونكە ڕێژەی  پرۆتینی جۆری " ئۆستیۆ كالسین " لە خوێندا بەرز دەكاتەوە .
5- لە توشبوون بە خەمۆكی دەتپارێزێت ،لەبەر ئەوە خواردنی ئەم زەیتە لەبیر مەكە .
6- ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجە كەمدەكاتەوە .
7- مێشك لە توشبوون بە زەهایمەر دەپارێزێت و توانای مێشك زیاد دەكات بەتایبەت ئەو كاتەی مرۆڤ دەچێتە تەمەنەوە .
8- تاڵەكلنی قژ بەهێز دەكات و پێست جوان دەكات .
9- ئەو كەسانەی لە ژەمە خۆراكیەكانیاندا زەیتی زەیتوون زۆر بەكاردەهێنن ئەوە مێشكیان بەهێزترە .
10- خانمان لە توشبوون بە شێرپەنجەی سنگ پارێزراو دەكات لەكاتێكدا ئەم نەخۆشییە زۆر بڵاوە لە جیهاندا . 

توانای خۆڕاگرتنی زەیت بۆ گەرمكردن دەگۆڕێت ، هەندێك لە جۆرەكانی ڕۆن و زەیت توانای بەرگە گرتنیان بۆ گەرمكردن زۆرە بەڵام زەیتی زەیتوون ئەم توانایەی نییە ، ئەوكاتەی زۆر گەرم دەكرێت دەگۆڕێت بۆ ژەهر و پێكهاتەی زیان بەخش بۆ جەستە ، لەبەر ئەوە هیچكات ئەم زەیتە تا پلەی قرچاندن گەرم مەكە بۆ ئەوەی نەبێتە پێكهاتەیەكی توشكەر بە شێرپەنجە بۆت .

دەتوانیت ئەم زەیتە بۆ زەڵاتە و كاتی ئامادەكردنی شۆربا بەكاربهێنیت ، بەڵام بە هیچ شێوەیەك تا پلەی گەرمای 200 پلە گەرمی مەكە بۆ ئەوەی سوودەكانی لە دەست نەدات .



PM:09:06:22/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 641 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌