مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ قۆناغی دووه‌م به‌رده‌وامه
پێشمه‌رگه سپۆرت -
فۆتۆ : ئارام مه‌ولود
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری زیاتر و سه‌ركه‌وتنه‌كان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌دات .
پاش گه‌یشتنیان به قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی باكور - كوردستان ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری درێژه پێده‌دات و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه تیپه‌كه‌یان له ئاماده‌باشی ته‌واودایه بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه .
ویسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیپه‌كه‌یان له ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ده‌سته‌ی كارگێڕی و به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ران مه‌شقه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئه‌نجام ده‌دات .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێداوه كه ڕۆژ له دوایی ڕۆژ ده‌بێت ئاماده‌كاری باشتر و باشتر بكه‌ن تا تیپه‌كه‌یان بگاته قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه كه شه‌ش تیپ له‌و قۆناغه ململانێی گه‌یشتن به یاریه‌كانی خولی نایاب ده‌كه‌ن.