پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی كه‌لار و به هاوكاری یانه‌ی شێروانه و په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی ناحكومی ، خولی باله‌ی تیپه‌كانی باله‌ی شاری كه‌لار به كۆتاهات كه 16 تیپی ئه‌و سنوره به‌شدار بوو تێیدا .
له یاری كۆتایی خوله‌كه هه‌ردوو تیپی باله‌ی شه‌پۆل و هاوڕییان به یه‌ك گه‌یشتن و تێیداو دوایی یاریه‌كی سه‌رنج ڕاكێشی به‌هێز سه‌رئه‌نجام تیپی باله‌ی یانه‌ی شه‌پۆل توانی به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی خوله‌كه ببه‌نه‌وه.
پاش كۆتاهاتنی یاریه‌كانی خوله‌كه‌ش خه‌لاَت به‌سه‌ر تیپه سه‌ركه‌وتوان دابه‌ش كرا.
ڕیزبه‌ندی ئه‌نجامی تیپه‌كان :
١_بالەی شەپۆل (پاڵەوانی خول)
٢_بالەی هاوڕێیان (دووەمی خول)
٣_بالەی ئاشتی (سێیەمی خول)