فلۆره‌نتینۆ پێرێز: دەمانەوێت مێسی بکڕین

فلۆره‌نتینۆ پێرێز: دەمانەوێت مێسی بکڕین


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت-

لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رادیۆی ئاوندا سیرۆ، فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانه‌ی ریاڵ مەدرید ئاشكرایده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت میسی بهێننه‌ ریزی یانه‌كه‌یانه‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: له‌باره‌ی هێنانی میسی بۆ سانتیاگۆ بیرنابیۆ پرسیاری زۆرم لێدەکرێت، بەدڵنیاییەوە دەمانەوێت میسی گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنە بهێنینە ریزەکانی ریاڵ مەدریدەوە.

سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ كارێكی ئاسان نییه‌ كه‌ میسی بێته‌ یانه‌كه‌یان، چونكه‌ هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریی كردنیه‌وه‌ له‌ لاماسیا بووه‌و شتێكی سه‌خته‌ ئه‌وه‌ بكات، 

شایه‌نی باسه‌ میسی یاریزان و گۆڵكاری به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ بۆنده‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و له‌گفتووگۆدان بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی، له‌هه‌مان كاتدا ده‌لێت كه‌ ده‌مه‌وێت تا كۆتایی ژیانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ كه‌ته‌لۆنییه‌كان بمێنیێته‌وه‌.



PM:01:02:21/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 905 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌