پاڵه‌وانانی عێراق ده‌برێنه پاڵه‌وانێتی جیهانی
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراقی ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهانی دوو داوه‌ت نامه‌ی فه‌رمیان پێگه‌یشتووه به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ولاَتانی جیهان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان كه له ولاَتی كینیا ئه‌نجام ده‌درێت و پاڵه‌وانێتی پێشكه‌وتوان كه له ولاَتی له‌نده‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت .
زه‌یدوون جه‌واد لێپرسراوی دارایی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی جیهانی ئاگادار كراوین له به‌شداریمان بۆ پاڵه‌وانێتی جیهانی تازه‌پێگه‌یشتوان كه له به‌رواری 12 تا 17ی مانگی داهاتوو له شاری نه‌یروبی ولاَتی كینیا به‌ڕێوه ده‌چن .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له هه‌مان كات به فه‌رمی بانگێشتی پاڵه‌وانێتی جیهانی ولاَتی له‌نده‌ن بۆ ئاستی پێشكه‌وتوان كراون كه له به‌رواری 2 تا 14ی مانگی 8 - 2017 به‌ڕێوه ده‌چێت .
لێپرسراوی دارایی یه‌كێتیه‌كه ناوی سێ یاریزانی بۆ پاڵه‌وانێتی تازه‌پێگه‌یشتوان ڕاگه‌یان كه ژماره‌یی پێویستیان شكاندووه بۆ به‌شداری له و پاڵه‌وانێتیه كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له ( مریه‌م عه‌بدول حه‌مید ، محه‌مه‌د سه‌عد و حسێن عه‌لی ) یه .
له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یاریزانان ( مسته‌فا كازم ) به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا ده‌كات و پێش به‌شداریشی له‌و پاڵه‌وانێتیه جیهانیه كه‌مپێكی ده‌ره‌كی له ولاَتی بیلا ڕوسیا ئه‌نجام ده‌دات .