ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق واده‌ی كه‌مپه مه‌شقیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند
پێشمه‌رگه سپۆرت -
باسم قاسمی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین واده‌ی ده‌ست پێكی ئاماده‌كاری و مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراقی ڕاگه‌یاندوو واده‌ی ده‌ست پێكی كه‌مپه‌كه‌ی دیاری كرد.
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند ، باسم قاسمی ڕاهێنه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه به گرنگ ده‌زانن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تایلاندوو هه‌روه‌ك ووتی پاش كۆتاهاتنی خولی عێراقی ، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپه مه‌شقیه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات .
قاسمی ڕاهێنه‌ر ووتیشی ، ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران به گرنگی ده‌زانن له پێش ئه‌نجام دانی ئه‌و یارییه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یاری ئاماده‌كاری دۆستانه ئه‌نجام بدات ئه‌وكات یاریه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند ئه‌نجام بدات .