هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ده‌چنه ئه‌سته‌نبوڵ
پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق درێژه به‌و ئاماده‌كاریانه‌ی ده‌دات كه له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری توركی ئه‌نجامی ده‌دات و بڕیاریشه له پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هه‌ڵبژارده‌كه بۆ دووه‌م كه‌مپی ئاماده‌كاری بچنه شاری ئه‌سته‌نبوڵی ولاَتی توركیا .
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق به پێكهاته‌یه‌كی 16 یاریزانی ڕوو له ولاَتی توركیا ده‌كات و بۆ ماوه‌ی‌ی دوو هه‌فته له‌و كه‌مپه ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ مه‌شقه‌كان چه‌ند یاریه‌كی دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌مه‌و ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له چوارچێوه‌ی به‌شداریان دێت له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی ولاَتانی ئاسیا كه له شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ئه‌نجام ده‌درێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دانی ئه‌و كه‌مپه و بۆ ئاماده‌كاری زیاتر هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق به‌شداری له پاڵه‌وانێتی بباسكه‌ی ولیم جۆنزی نێو ده‌وڵه‌تی له ولاَتی صین ده‌كه‌ن كه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له به‌رواری 15 تا 23 مانگی ته‌موز ئه‌نجام ده‌درێت .