هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ عێراق دۆستانه‌ له‌ هاوتا ئه‌رده‌ن یه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ لاوانی‌ عێراق به‌ یارییه‌كی‌ دۆستانه‌ بووه‌ میوانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ ئه‌رده‌ن و توانی‌ سه‌ركه‌وتن له‌و یاریه‌دا به‌ده‌ست بهێنێت .

له‌ شاری‌ ئه‌ربد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ ئوستاد حه‌سه‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ لاوانی‌ ئه‌رده‌ن و عێراق به‌ یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا و پاش ئه‌نجام دانی‌ یارییه‌كی‌ به‌هێزی‌ ئاست به‌رز سه‌رئه‌نجام یاریزانانی‌ عێراق توانیان به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .



PM:09:35:19/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌