ڤیدۆ : ڕیاڵ مه‌درید بووه پاڵه‌وانی چامپۆنس لیگ
پێشمه‌رگه سپۆرت -
له سه‌ر یاریگه‌ی میلینیۆم و له شاری كاردێفی ولاَتی وێڵز ، هه‌ردوو یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید و یۆڤانتۆس به یه‌ك گه‌یشتن .
له‌و یاریه‌دا و دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توانیان بردنه‌وه به 4-1 گۆڵ به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان برده‌وه.
سه‌ره‌تایی یاریه‌كه یانه‌ی ڕیاڵ گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كردوو دواتر و به هێرشێكی یاریزانانی یۆڤانتۆس توانیان ئه‌نجامی یاریه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه .
له‌گه‌ڵ درێژه‌ی یاریه‌كه و له تایمی دووه‌م یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید توانیان كۆنترۆڵی یاریه‌كه بكه‌ن و له‌و گێمه سێ گۆڵی یه‌ك له دوایی یه‌كیان تۆمار كردوو توانیان به 4-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی پاڵه‌وانێتتیه‌كه به‌رنه‌وه .
ئه‌مه‌و به‌و ئه‌نجامه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات و بۆ 12 هه‌مین جار له مێژووی نازناوی چامپۆنس لیگی برده‌وه.