به ڤیدۆ : مه‌شقه‌كانی باله‌ی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ دووه‌م قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌شقه‌كانی به‌رده‌وامه .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی به‌رده‌وامه و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كهش ئاماژه به ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ به‌شداری له دووه‌م قۆناغی خوله‌كه ده‌كات .
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌یان بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه تایبه‌ت به پێَشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان له قۆناغی یه‌كه‌م به ئه‌نجامێكی شایسته توانی سه‌ركه‌وتووبێت و پله‌ی یه‌كه‌م له قۆناغه مسۆگه‌ر بكات .
هه‌روه‌ك دكتۆر سه‌لاَح ئاماژه‌ی پێدا كه یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغیان له شاری نه‌جه‌ف ده‌بێت و ئاماده‌كاریه‌كانیشیان بۆ ئه‌و ئه‌نجامانه ده‌بێت كه له قۆناغی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستیان هێناوه.
خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی (پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، غاز ، به‌حری ، شوڕته ، سه‌ناعه و حه‌بانیه ) به‌ڕێوه ده‌چێت و به چوار قۆناغ پاڵه‌وانی خوله‌كه ده‌ست نیشان ده‌كرێت .