هه‌واڵ - ڤیدیۆ : باله‌ی پێشمه‌رگه دوا مه‌شقی ئه‌نجام دا
پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی و به‌به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانانی تیپه‌كه‌ی ئه‌نجام دا ، هه‌روه‌ك بڕیاره تیمه‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 5 / 1 / 2017 به‌شداری له یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه بكات كه یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، ئه‌كاد ، حه‌بانیه ، كوفه و غاز جنوب ) تێیدا به‌شدار ده‌بن.