سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

ته‌لار بیلال تاكه‌ كچه‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌

ته‌لار بیلال تاكه‌ كچه‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌




یاری‌ باسكه‌ له‌ جیهان به‌ یاریه‌ ئاگرینه‌كه‌ ناوزه‌ند ده‌كرێت و ململانێكانی‌ یاریزانانی‌ له‌ نێو یاریه‌كان به‌ ناوبژیوانانی‌ كارامه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت .

شاری‌ سلێمانیش كه‌ بێ‌ به‌ش نیه‌ له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یاریه‌كانی‌ باسكه‌ تێیدا و هه‌روه‌ك ناوبژیوانانی‌ باسكه‌ له‌و شاره‌ كه‌ ژماره‌یان  7 ناوبژیوانه‌ كچه‌ تاقانه‌كه‌ی‌ هاوڕێیان وه‌ك ناوبژیوانی‌ باسكه‌ی‌ پله‌ یه‌كی‌ عێراق هاوكاری‌ هاوڕێكانی‌ له‌ یاریه‌كان ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ یاری‌ و خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان.

ته‌لار بیلال كچه‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ تاكه‌ كچه‌ ناوبژیوانه‌ كه‌ یاریه‌كانی‌ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات و ئه‌و بڕوانامه‌ی‌ پله‌ یه‌كی‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ی‌ عێراقی‌ هه‌یه‌.

ئه‌م كچه‌ ناوبژیوانه‌ له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌م‌ به‌م شێوه‌یه‌ دوا: حه‌زوو ئاره‌زوو بۆ وه‌رزش سنوری‌ نیه‌ ،من وه‌ك كچێك له‌ ته‌مه‌نه‌كانی‌ منداڵیی‌ و له‌ خوێندنگه‌ حه‌زم بۆ یاری‌ باسكه‌ هه‌بووه‌ و هیوام ئه‌وه‌ بووه‌ بگه‌مه‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌ یاریه‌كه‌ ، ته‌لار ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ خوێندنگه‌ به‌شداریم له‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌كرد هه‌رزوو هه‌وڵم دا بگه‌مه‌ ئاستێكی‌ به‌رزوو خۆش به‌ختانه‌ش له‌و سه‌رده‌مه‌ كه‌ ساڵی‌ 1997 بوو بومه‌ یاریزانی‌ مندالاَنی‌ یانه‌ی‌ سیروان ( مینی‌ باسكت‌ ) كه‌ به‌شداریم له‌ خوله‌كان ده‌كرد ، ته‌لار درێژه‌ به‌ ئاخاوتنه‌كه‌ی‌‌ داو ووتی‌ ، دواتر كه‌ به‌رده‌وام بووم له‌ مه‌شق توانیم به‌ ئاستی‌ خۆم بگه‌مه‌ ئاسته‌كانی‌ لاوان و پێشكه‌وتوان و به‌شداریم له‌ خوله‌كان ده‌كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیم له‌ خوێندن توانیم بگه‌مه‌ سكوڵی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ و سه‌ركه‌وتوانه‌ كۆلێژی‌ وه‌رزشم ته‌واو كرد كه‌ دووباره‌ له‌ زانكۆش به‌رده‌وامم بووم وه‌ك یاریزان و ناوبژیوانی‌ باسكه‌ .

ته‌لار له‌باره‌ی‌ ناوبژیوانیكردنی‌ و به‌ده‌ست هێنانی‌ بڕوانامه‌ی‌ ناوبژیوانی‌ ئه‌و یاریه‌ ده‌ڵێت له‌ ساڵی‌ 2008 وه‌ ناوبژیوانی‌ یاری‌ باسكه‌م كردووه‌ و سه‌ره‌تا وه‌ك ناوبژیوانی‌ پله‌ سێی‌ عێراق بووم و دواتر به‌شداریم له‌ خوله‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ بڕوانامه‌كانی‌ پله‌ دوو پله‌ یه‌كی‌ عێراق كردوو توانیم بڕوانامه‌ی‌ پله‌ یه‌كی‌ باسكه‌ی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنم.

ته‌لار بیلال له‌ ساڵی‌ 2008 ه‌وه‌ كه‌ بۆته‌ ناوبژیوانی‌ ئه‌و یاریه‌ ته‌نیا هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ داوه‌ كه‌ له‌ یاریه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر باش داوه‌ری‌ بكات و هه‌روه‌ك هیواخوازه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیك بڕوانامه‌ی‌ پله‌ نایابی‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

ئه‌و كچه‌ ناوبژیوانه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ وه‌ك تاكه‌ كچه‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ناوبژیوانی‌ و داوه‌ری‌ یاریه‌كان ده‌كات و هیواخواز بوو له‌ داهاتوو كچانی‌ دیكه‌ بێنه‌ نێو ئه‌و بواره‌و ببنه‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جگه‌له‌ یاریزانی‌ باسكه‌ی‌ كچ ناوبژیوانیش دروست ببن و له‌ نێو یاریه‌كان و یاریگه‌ی‌ باسكه‌كان دیاربن.


ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن ته‌لار بیلال كچی‌ وه‌رزشكار و راهێنه‌ری‌ باسكه‌ی‌ دێرینی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بیلال مه‌ولوده‌ و له‌ دایك بووی‌ ساڵی‌ 1988ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ یه‌و ، هه‌روه‌ك ساڵی‌ 1997 وه‌ك یاریزانی‌ باسكه‌ یاری‌ بۆ یانه‌ی‌ سیروان كردووه‌ و تا ساڵی‌ 2008 وه‌ك یاریزان به‌رده‌وام بووه‌ و له‌و ساڵه‌وه‌ خولیایی‌ ناوبژیوانی‌ باسكه‌ ده‌بێت و وه‌ك كچه‌ ناوبژیوانێكی‌ تاقانه‌ شان به‌شانی‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوبژیوانان ( دارا ، زمكان ، بۆكان ، ڕێبین ، كارزان و ئارام ) ناوبژیوانی‌ كردووه‌ له‌ ساڵی‌ 2011 كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ وه‌رزشی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ به‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌م ته‌واو كردووه‌ و وه‌ك مامۆستا له‌ هه‌مان كۆلێژ ده‌ست به‌كار بووه‌ و وانه‌كانی‌ یاسایی‌ باسكه‌ و هێزی‌ جه‌سته‌ی‌ و ناوبژیوانی‌ جومناستیكی‌ وتۆته‌وه‌.

 
 
 



PM:11:27:20/02/2016




ئه‌م بابه‌ته 2396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌