سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

ئاسۆ عادل: لە پێشمەرگەی سلێمانی ئاسوودەم

ئاسۆ عادل: لە پێشمەرگەی سلێمانی ئاسوودەم



لەم چاوپێكەوتنەی (هەواڵ)ـدا، ئاسۆ عادل، یاریزانی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی، باس لە ژیانی وەرزشی خۆی دەكات و هاوكات پێی وایە  ئاستی یاری بالە لە كوردستان زۆر باشەو داوای زیاتر برەودان بەو یارییە دەكات بۆ ئەوەی نەوەیەكی نوێ و خاوەن توانا لە ئایندەدا بێنە مەیدانەكەوە.

* خۆت بناسێنە؟

-  ناوم ئاسۆ عادل قادر-ە، لەدایكبووی ساڵی (1983)ـی دەربەندیخانم، دەرچووی كۆلێژی پەروەردەی وەرزشی سلێمانیم، ئێستاش مامۆستام لە ئامادەیی دەربەندیخان و یاریزانی بالەی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیم.

* چۆن دەستت بە یاری بالە كرد؟

- سەرەتای دەستپێكردنم بە یاری بالە دەگەڕێتەوە بۆ ژێر چاودێری كاك ئەركان ئەو كات یانەی گەرمیان هەبوو، دوای چەند ساڵێك پەیوەندیم بە یانەی وەرزشی دەربەندیخانەوە كرد، دواتر رووم لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كرد و تائێستاش بەردەوامم. 

* تائێستا بەشداری چەند خول و پاڵەوانێتیت كردووە؟

- بەشداری زۆر خول و پاڵەوانێتیم كردووە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و پاڵەوانێتی عەرەب كە لە وڵاتی لوبنان و تونس بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا ، دووجار پلەی دووەمی عێراقمان بەدەستهێناوەو سێ جاریش پلەی چوارەم.

* جیاوازی ئاستی یاری بالە  لە كوردستان و عێراقدا چۆن دەبینی؟

- بە بڕوای من یاری بالە لە كوردستان زۆر باشە، بەڵام ئەوەش پێویستی بە برەودان و پاڵپشتی زیاتر هەیە، چونكە ئەگەر هاوكاری و پاڵپشتی زیاتر نەكرێت ئەوە بێگومان بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت، سەبارەت بە عێراقیش بێگومان خولی عێراقی یاریزانی پیشەگەری تێدایەو هەموو چاوكراوەن و خاوەن توانایەكی زۆر باشن. 

* هەستەكەی یاری بالە بوبێتە هۆكارێك بۆ زیاتر ناساندنی تۆ بە هاندەران ؟

- بەدڵنیاییەوە هاندەران دەتناسن و رێزت لێدەگرن، منیش رێزو خۆشەویستی تایبەتیم هەیە بۆیان، چونكە ئەگەر ئەوانیش نەبن و تەماشای یارییەكان نەكەن، یاری هیچ چێژێكی تێدا نیە.

* بە چ یاریزان و تیپێك سەرسامی؟

- من سەرسامی هەمو كارێكی جوانم، هەریاریزانێك  یان تیپێك كاری جوان بكات، پێی سەرسام بوومە.

* پێت باشە چی بكرێت بۆ پێشخستنی یاری بالە؟

- پێویستە چەندین خوێندنگەی وەرزشی بكرێنەوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانی لێهاتوو، بۆ ئەوەی گەنج و لاوی زیاتر بێنە نێو بوارەكەو یاری بالە هەمیشە لە نوێگەریدا بێت.

* بیرت لە هیچ یانەیەكی تر نەكردۆتەوە؟

- تائێستا بیرم لە هیچ یانەیەكی تر نەكردۆتەوە، چونكە لە یانەی پێشمەرگە شان بە شانی هاوڕێكانم زۆر ئاسوودەم.

* دوا وتەت؟

- رێزو خۆشەویستیم بۆ رۆژنامەی (هەواڵ) و هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوكارم بوونە لە ژیانی وەرزشی و ئاساییمدا.

رۆژنامه‌ی هه‌واڵ




PM:04:03:02/11/2015




ئه‌م بابه‌ته 1273 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌