سەردێری هەواڵ
به‌ ڤیدۆ : مه‌راسیمی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاپۆرت - وێنه‌ : پێشوازی‌ له‌ پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا پاله‌وانێتی‌ مه‌له‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان و كچان به‌رێوه‌چوو تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ پله‌ نایابی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان برده‌وه‌ دوایی‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عه‌مان تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق پله‌ی‌ سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا پێشمه‌رگه‌ سلێمانی‌ به‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ په‌ڕییه‌وه‌ قۆناغی‌ هه‌شت یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ درێژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتن دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پێكرد

شاجوان جەبار : دڵخۆشم بەوەی لە یاری یەك باز و 400 مەتر بەربەست ژمارەی پێوانەیی عێراقم شكاند

شاجوان جەبار



دیمانە: سەرهەنگ نەجمەدین 

نكۆڵی لەوە ناكرێ كەشاری سلێمانی ژمارەی پێوانەیی لەسەرئاستی كچان لەسەرجەم یارییەكان شكاندووە، بەتایبەتی یارییە بەكۆمەڵەكانی نێو شارەكە چەندین یاریزانی ئاست بەرز و بەتوانای هێناوەتە نێو گۆرەپان ومەیدانەوە كەشایستەی ئەوەن هەمیشە دەستخۆشیان لێبكرێت، لەنێو ئەو كچە وەرزشوانانەی شاری سلێمانی خاتوو شاجوان جەبار مستەفا یاریزانی گۆرەپان ومەیدانی پێشمەرگەی سلێمانی لەبارەی ئەو قەیرانە داراییەی كەبەسەر یانەكان سەپێندراوە ئەو بۆ خەبات بەوشێوەیە گوتی: 

بێگومان ناخۆشترین ساڵ بۆ وەرزشی كوردستان ساڵی 2015 بوو، چونكە لەو ساڵەدا سەرجەم چاڵاكییە وەرزشییەكان لەسەرتاسەری كوردستان وەستێندرا، جگە لەمەیش هیچ پاڵەوانیەتیەك لەسەر ئاستی كوردستان بۆ یانەكان ئەنجام نەدراوە و هەموو یاریزانان بەم هۆیەوە تووشی شۆك هاتوون.

هەر لەبارەی خۆئامادەكردنیان بۆ پاڵەوانیەتی یانەكانی عێراق خاتوو شاجوان ئەوەی ئاشكرا كرد: رۆژانە سەرجەم یاریزانەكان لەمەشق وراهێنانداین وەك خۆئامادەكارییەك بۆ پاڵەوانیەتی گۆرەپان ومەیدانی یانەكانی عێراق، بۆیە لەوبراویەدام بەشداریكردنمان لەپاڵەوانیەتی عێراق جگە لەپلەكانی یەكەم و دووەم هیچ پلەیەكی دیكە بەدەست ناهێنین.

هەر لەبارەی دەستكەوتە وەرزشییەكانی یانەكەیان خاتوو شاجوان بۆ ئەم پرسەیش گوتی: یانەی پێشمەرگەی سلێمانی خاوەن زۆرترین دەستكەتی وەرزشییە لەسەر ئاستی كوردستان عێراق لەیاری گۆرەپان ومەیدان ، بۆیە بەهۆی زۆری دەستكەوتەكان ناتوانم ئاماژە بەهەموو دەستكەوتەكان بكەم، بەڵام خۆم لەچاڵاكی یەك باز و 400 مەتر بەربەست لەسەر ئاستی عێراق ژمارەی پێوانەییم شكاند كەهەمیشە شانازی بەو دەستكەوتەم دەكەم.
 


PM:10:56:07/09/2015




ئه‌م بابه‌ته 1255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌