پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی ڕاهێنه‌رانی یه‌كێتیه‌كه خولی ڕاهێنانی بۆ زیاتر له 70 كه‌س كردۆته‌وه كه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی زووم لایڤه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و خوله ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌كه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به‌هۆی باری ته‌ندروستی عێراق و وه‌ستانی ته‌واوی چالاكییه وه‌رزشییه‌كان یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق به باشی زانی كه خولێكی ئۆن لاین له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی زووم لایڤه‌وه ئه‌نجام بدات كه بۆ ڕاهێنه‌رانی ته‌واوی پارێزگه‌كانی عێراقه و زیاتر له 70 كه‌س تێیدا به‌شدارن بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ .
ئه‌سعه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له شاری سلێمانی حه‌وت كه‌س به‌شدارن كه بریتین له ( ته‌ها جه‌لال ، ئاكار عه‌لی ، هێمن حه‌سه‌ن ، چنار وریا ، ئا‌ڤێستا محه‌مه‌د ، سۆما محه‌مه‌د ، سولاڤ عه‌لی ) و هه‌روه‌ك له شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر و دهۆكیش ( فرمێسك وریا ، دڵپاك عه‌لی ، شه‌نگ مه‌سعود ، محه‌مه‌د خه‌لیل ، نزار جه‌میل ، سه‌میر ئه‌نوه‌ر ، عه‌لی سادق ، نێوار جه‌عفه‌ر ، كاروان دڵشاد ، نوار نه‌بیل و ئه‌حمه‌د مونزیر ) به‌شداریان كردووه كه ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كه و جێگه‌ی دڵخۆشییه .
هه‌روه‌ك جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج ووتی بڕیاره دوای كۆتاهاتنی خوله‌كه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و دواتر بڕوانامه به‌سه‌ركه‌وتوان ده‌درێت .