پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بكاته جێگره‌وه‌ی جادۆن سانچۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بورسیادۆرتمۆند .
له ماوه‌ی ڕابردوودا یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆند به فه‌رمی مانه‌وه‌ی سانچۆی له یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو ڕاگه‌یاند و یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی بێ هیوا كرد .
پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی مان یونایتد ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجام بده‌ن و بیكه‌نه جێگره‌وه‌ی سانچۆ .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار ناوی دیمبیلی مان یونایتده‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .