تهندروستی -
ئامادهكردنی - گوڵزار فهرهج
بەداخەوە گەرچی پیاوان و ژنان پێویستیان بە چاودێری ساڵانەی پزیشك ھەیە و پێویستە كە بەردەوام تاقیكاری ، پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدرێ ، بەڵام ئەوەی دیارە زۆر كەمتەرخەمی دەكرێت لەو بابەتەوەو پشت گوێ دەخرێت ، وادیارە كە پیاوان زیاتر كەمتهرخەمترن لە ژنان .
پزیشكەكان باسی پشكنینەكانی پیاوان دەكەن و دەڵێن كە لە پیاواندا دە فاكتەر ھەیە كە بەردەوام پیاوان دەبێ نیگەرانی بن و تاقیكاری بۆ دڵنیابونەوە لە سەلامتی ئەو فاكتەرانە لە جەستەیاندا بكەن .
پشكنینی ساڵانەی گلۆكۆزی خوێن یەكێكە لەو فاكتەرە ھەرە پێویستیانەیە كە دەبێ لە پیاواندا بەردەوام كۆنتڕۆڵ بكرێت ، بۆ ئەوەی ئەگەری توشبون بە نە خۆشیەكانی دڵ و شەكرە كەم بێتەوە ،
پشكنینێكی پێویستر ئەوەیە كە شێر پەنجە وەك نە خۆشیەكی ژێنێتیكی جاری وا ھەیە كوت و پر دێت ، بەڵام ئەوەی گرنگە شێر پەنجەی پێستە كە دەبێ پیاوان ھەمو ساڵێك جاریك بچن و تاقیكاری لەسەر بكەن ، شێرپەنجەی پڕۆستات لەو شێرپەنجە مەترسیدارانەیە ، كەلە ھەر حەوت پیاو پیاوێك توشی دەبێت ،نەخۆشیەكانی كۆڵۆن یان ڕیخۆڵە لەو نەخۆشیانانەن كە پیاوان لەسەرو تەمەنی ٤٠ ساڵیدا توشی دەبن ، ھەموو پیاوێك پێویستە فشاری خوێن كە ھۆكاری سەرەكی جەلتەی دڵ و مێشكە لە پیاواندا گرنگی پێبدات .
نەخۆشی شێرپەنجەی بۆرییەكانی ھەوا لە پیاواندا زۆر بە ئاسانی خۆی دەنوێنێت ، ئێستا زۆرترین ئاماری لەپیاواندا تۆمار كراوە ھەر بۆیەش لەسەر پیاوانە كە بە بەردەوامی پشكنین بۆ سی و بۆرییەكانی ھەوا بكەن ھەتا سەلامەتیان دابین بكرێت .
پیاوان لەگەڵ چونە سەری تەمەنیان ھەموو خانەكانی لەشیان دەبێت و ئەگەر پشكنین و تاقیكاری ساڵانە بۆ سەلامهتی لەشیان نەكرێت ئەوا لەوانەیە مەترسی زۆر گەورە بخرێتە سەر سەلامەتیان ،.