ئامادهكردنی - گوڵزار فهرهج
ڕۆشتن بۆ سەر كارەكەت بە پاسكیل یان بە ڕێ ڕۆشتن لەو شوێنانەی ھەوای شەقامەكان پیسە ، زیان بە سییەكان دەگەێنێت و دەبێتە ھۆی سستبونی دڵ ، توێژەرانی بەلجیكی دەڵێن ھەڵمژینی ھەوای پیسی شەقامەكان ، دەبێت ھۆی تەسكبونەوەی بۆڕیی خوێنی سییەكان ، ئەوەش لەمپەر ئەخاتە بەردەم ڕۆشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ شانەكانی لەش ، نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێنی لێ دەكەوێتەوە ، د، جان فرانسوا ئارگاچا ،پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی فێركاری بڕۆكسل دەڵێ :ئەمە كێشەیەكی تەندروستی گشتیە بۆ ئەو كەسانەی لەو شوێنانەی شارەكان دەژین كەھەوایان پیسە چونكە لەو ناوچانەی ئەوان وەرشكردن زیان لە سییەكان دەدات و ڕێگە خۆش دەكات بۆ سستبونی دڵ ، پزیشكە پسپۆرەكە ھەروەھا دەڵێ : ڕێنمایی سەرەكی ئێمە ئەوەیە كەلەكاتی پیس بونی ھەوادا وەرزش و چالاكیە جەستتەییەكان كەم بكڕێنەوە ، بەڵگەی بە ھیزیش نین دەری بخەن كە بەكار ھێنانی ماسك دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی مەترسیەكانی ئەو تەنۆلكە پیسكەڕانەی كەلە ھەوادا ھەن ، توێژەرەكان لە داتای تەندروستی ١٦ ھەزار كەسیان كۆڵیوەتەوە كەلە خەستە خانەكاندا بون و سۆنەریان بۆ كردون ، دوا زانیاریەكان بەراورد كردوە بە تۆماری پیسی ھەوا لەو ڕۆژانە كە نە خۆشەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە ، لە ئەنجامدا دەركەوت ئەو نەخۆشانەی لە رۆژی ھاتنە نەخۆشخانە یان ھەفتەی پێش ئەوە لەگەڵ ھەوای پیس روبەرو بون، خراپترین ئەنجامی پشكنینی دڵ و سوری خوێنیان ھەبوە ، توێژەرەكان بۆیان دەركەوت ئەوانەی لە ھەوا پیسەكەدا بون وەرزشیان نە دەكرد ، گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ لەسوڕی خوێنیان رویینەدا ، بەڵام لەكاتی چالاكی دڵدا لەو ھەوا پیسەدا سوڕی خوێن كاریگەری نەڕێنی بەر چاوی دەبێت،.