ئامادهكردنی - گوڵزار فهرهج
مێژوو شێتكە ڕابردومان بۆ ئەگێڕێتەوە ، تابزانین ئەوانەی پێش خۆمان چیان كردوە یاخود چۆن ژیاون ، یان ئەو كارەی كردویانە چۆن دەستیان داوەتێ ، دیارە تۆپی پێش وەك سەرجەم بوارەكانی دیكەی ژیان مێژووی خۆی ھەیە ، ھەرچەندە مێژووی پێش سەدەكانی زاینی دیار نیە ، بەڵام لە دوای ساڵانی زایینییەوە ئەم یارییە وردە وردە مێژووەكەی دەركەوت و تا ئێستاش یەك لای نەبۆتەوە ، كە كام گەل یان كام شارستانی و میللەت بۆ یەكەم جار ئەم یارییەیان ئەنجام داوە ، كەچی ھەموو مێژوو نوسان لەسەر ئەوە كۆكن یاری تۆپی پێی نوێ لە وڵاتی بەریتانیاوە سەری ھەڵداوە ، بگرە ئەوانیش یاساكانیان بۆ دارشتوەو ، پاشان بۆ زۆرێك لەوڵاتانی جیھانیان گواستۆتەوەو بەھۆی داگیركاری یاخود كرێكارو ھاوڵاتیەكانی دوای بڵاو بونەوەی ئەم یارییە بە جیھاندا .
تا دەھات یاری تۆپی پێ لە جیھاندا ڕوی لە گەشە كردن بوو بۆیە ھەر زوو بیر لەوە كرایەوە ، ھەڵبژاردەی جیھانی بۆ ئهنجام بدرێت و دوای ئەو ھەڵبژاردنەش كه بۆ ڕێكخستنی كارو باری ھەڵبژاردنەكان دەبو لایەنێك سەرپەرشتی بكات تا وای لێ ھات یەكیێتی تۆپی پێ لە چوار چێوەی وڵاتاندا بۆ دامەزرا ، لەپاش ئەمە ھەڵبژاردهكان دەستیان كرد بە یاری كردن لەگەڵ یەكتری ، بەڵام یارییەكان لە چوار چێوەی یاری نێو دەوڵەتیدا نەبو و ، بۆیە دوای ئەوە چەند كەسێك لە چەند وڵاتێكی جیاوازدا ، بڕیاریاندا یەكێتییەك بۆ سەرجەم ھەڵبژاردهكان دروست بكەن ، تا ھەموو لایەك لە ژیر چەتری ئەم یەكێتییەدا كۆبكەنەوە ، ئەم بیرۆكەیە ھێندەی نەخایاند بو بوراستی و لەساڵی " ١٩.٤ " یەكێتی تۆپی پێی جیھانی ناسراو بە«fifa » دروست بوو ، سەرەتا لەلایەن چەند وڵاتێكەوە پێشوازی لێ نەكرا ، بەڵام یەكێتیەكە توانی لەسەر پێی خۆی بوەستێ ، و لەھەمان كاتدا بو بە بریاردەری یەكەمی جیھانی تۆپی پێ ، جا لەو كاتەوه تا ئێستا بە پێی پێگەی یەكێتی تۆپی پێی جیھانی "203” وڵات ئەندامی فەرمی یەكێتیەكەن كە لە راستیدا ، ئەركی ئەم یەكێتییە ڕێكخستنی خول و پاڵەوانێتیەكان ودانانی سەرجەم یاساو ڕێساكانی یاری تۆپی پێن .