‌بریكارەكەی لاوتارۆ بەرشەلۆنە شۆك دەكات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

بریكارەكەی لاوتارۆ مارتینێز  یانەی بەرشەلۆنە شۆك دەكات و دەڵێت ڕۆشتنی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیە تەنها پڕوپاگەندەیە و لە ئینتەرمیلان بەردەوام دەبێت.

كارلۆس بیتۆ یاكی بریكاری لاوتارۆ مارتینَز لە لێدوانێكدا بۆ  رادیۆی زۆنیكای ئیسپانی رایدەگەینێت رۆیشتنی لاوتارۆ لە ئینتەر میلان تەنیا پروپاگەندەی دەزگاكانی راگەیاندنە.

بریكارەكەی لاوتارۆ دەشلێت یاریزانەكە سێ‌ وەرز لە گرێبەستەكەی لەگەڵ ئینتەر میلان ماوە و پابەندە بەو گرێبەستەوە و رێزی لێ‌ دەگرێت و دڵخۆشە بۆیە لێرە دەمێنێتەوە.

دەربارەی ئەوەی ئامۆژگاری لاوتارۆی كردبێت بۆ پەیوەندی كردن بە بەرشەلۆنەوە كارلۆس بیتۆ ووتی پێویست بەوە ناكات من ئامۆژگاری بكەم، ئەو خۆی یاریزانێكی تەواو كامڵە و بە تێپەربوونی كات زیاتر گەشە دەكات و دەزانێت چ بریارێك دەدات.



PM:06:18:09/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 3253 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌