ئامادهكردنی - گوڵزار فهرهج
لێكۆڵینەوەكان لە رەگەزە كیمیایی پیشەسازیەكانی یٔوستوڕالیا ، لە ڕاپۆرتێكی نوێدا دەڵێ ، بەشێك لەو مەرەكەبانەی لە تاتۆ كردندا بەكار دەھێنرێن ، ڕەگەزی یٔەوتۆیان تێدایە كە وەھا ناسراون ، ڕێگە بۆ توشبوونی شێر پەنجە خۆش دەكەن. دەزگای یٔوسترالیاییەكە دەڵێت لە كۆی ٤٩ جۆر مرەكەبی تاتۆ كەشیكاریان لەسەر یٔەنجام دراوە ، تەنیا چوار دانەیان لەگەڵ ستاندارەكانی سەلامەتی یٔەوروپیدا یەكیانگڕتوەتەوە.
مەترسیدارترین پیكھاتە كەلە بەشێك كە لە بەشێك لە مەرەكەبەكاندا ھەبوە، یٔەو رەگەزەیە كە بە ھایدڕۆ كاربۆنە فرە سووڕە یٔەرۆماتیەكان ناسراون ، وەك رەگەز گەلێكی ڕێگە خۆشكەرن بۆ توشبون بەشێر پەنجە پێناسەكڕاوەكان ، یٔەم مادە مەترسیدارانە لەسەدا بیستی ھەمو نمونە پشكنداراوەكان و لە سەداھەشتاو سێی مەرەكەبە ڕەشەكاندا ھەبون ، جگە لەوە مادە گەلی دیكەش لەمەرەكەبی تاتۆ ھەن كەبۆ تەندروستی مرۆڤ باش نین لەوانە بارێۆم و، مس ، جیوە ، مادەگەلی یٔەمینی و رەنگی دەستكرد، ھەندێك لە مەرەكەبەكان لە قاوخەكەیان پێكھاتەیەك نوسراوە ، كەچی لە راستیدا مادەی دیكەی تێدا بوە ،نەك یٔەوی لەسەری نوسراوە، پەیوەندیداران داوا دەكەن یٔەم جۆرە مەترسیانە بۆ یٔەو كەسانە رون بكرێتەوە ، كە تاتۆیان بۆ یٔەنجام دەدرێت ، ھەم ڕێگە لە جۆرە مەترسیدارەكانی مەرەكەبی تاتۆ بگیڕێ و توێژینەوەی زۆرتریشی بۆ بكرێت ، بۆ رون كردنەوەی نێوان تاتۆو ژێر پەنجە ،،..