پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا به‌رده‌وامه له مه‌شق و ئاماده‌كاری خۆی و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌لێت به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ نازناوه‌كانی كوردستان و عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ین .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر كه ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو یه‌كێك له كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌مان توشی كۆرۆنا بوو ، به‌لاَم سوپاس بۆ خوای گه‌وره و خۆش به‌ختانه و دوای چاره‌سه‌ر ئه‌و كیژه یاریزانه‌شمان هاته‌وه نێو مه‌شقه‌كان و شان به شانی كیژه‌كانی هاوڕێی هۆڵی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی چۆڵ نه‌كرد .
حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ری كیژه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه هه‌فتانه و سێ ڕۆژ مه‌شق و راهێنانی چڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كیژه یاریزانان دڵسۆزانه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن تا له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق به نازناوه‌كان شادبین .
هه‌روه‌ك ووتیشی بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌ست پێبكه‌ن و كیژه پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانیش به شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌و یاریانه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن .
دواجار به‌ڵێن به ناوی خۆی و كیژه یاریزانانی تیپه‌كه‌ی سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد كه هه‌رده‌م پاڵپشت و هاوكار بوون بۆ به‌رده‌وامی دان به ئاماده‌كاری تیپه‌كه و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجام و نازناوه‌كان .