پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌شی گۆڕِه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ژێر خانێكی وه‌رزشی مێژووی هه‌یه‌و له ئێستاشدا و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سێ ڕاهێنه‌ری خاوه‌ن بڕوانامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی یارییه‌كه فێرگه‌یه‌كی نمونه‌یی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدانی دامه‌زراندووه .
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌و فێرگه‌یه‌و وه‌رگرتنی یاریزانان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كچان ( نزار ئه‌كره‌م ) ی ڕاهێنه‌ر له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، به سوپاسه‌وه یانه‌كه‌مان هه‌رده‌م پاڵپشتی له تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كردووه و چه‌ندان یاریزانی به توانا‌مان كه له تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدان دروست بوون توانیویانه بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا و به هاوكاری یانه‌كه‌یان دووباره فێرگه‌یه‌كی نمونه‌ییان دامه‌زارندووه كه یاریزان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كوڕان و كجان وه‌رده‌گرێت و مه‌شق ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا بۆ داهاتوو تیمی به‌هێزی یارییه‌كه دروست بكه‌نه‌وه .
ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه فێرگه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له ڕاهێنه‌ران ( نزار ئه‌كره‌م و شه‌مام شوانی و ڕه‌نجده‌ر قادر ) به‌ڕێوه ده‌برێت و یاریزانانیش بێ به‌رامبه‌ر له فێرگه‌كه مه‌شقیان پێ ده‌درێت .
سه‌باره‌ت به مه‌شق و واده‌ی ناوتۆمار كردن ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ووتی ، له ڕۆژانی ( شه‌ممان ، دوو شه‌ممان و چوار شه‌مان ) مه‌شق و ئاماده‌كاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بۆ ناوتۆمار كردن و زانیاریش سه‌باره‌ت به‌و فێرگه‌یه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره‌كانی ئێمه بكه‌ن ، 07730121086 یاخود 07701376290 .