پێشمه‌رگه سپۆرت -
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 7 ی ئابی 2020 و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆیه هه‌ولێر له ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان و به‌هۆی پێكادانی سێ ئۆتۆمبێل سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا .
ئه‌و سێ كه‌سه هه‌ریه‌ك له ناوبژیوانی عێراق ( ئه‌حمه‌د عه‌زیز و خێزان و منداڵه‌كه‌ی ) بوون و به پێی سه‌رچاوه‌كان جگه‌له‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون .
به وته‌ی پۆلیسی هاتووچۆ كه له شوێنی ڕوداوه‌كه بوون ، ڕوداوه‌كه به‌هۆی تیژ ڕه‌وی و ده‌رچوونی هه‌ڵه‌وه ڕوی داوه .