پێشمه‌رگه سپۆرت -
سێرجۆ كاتانێچی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق داوای له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردووه كه پێش ئه‌نجام دانی یارییه دۆستانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ خۆئاماده‌كاری جامی ئاسیای 2023 ی ولاَتی چین و مۆندیالی 2022 ی ولاَتی قه‌ته‌ڕ كه‌مپێكی مه‌شقی له ولاَتی توركیا ئه‌نجام بده‌ن .
ڕۆژنامه وه‌رزشییه‌كانی عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه كه‌مپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له نێو خۆ ئه‌نجام بدرێت و به پێی گونجان شاری هه‌ولێر دیاری بكرێت بۆ به‌ڕێوه چوونی كه‌مپه‌كه .
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق دوو یاری دۆستانه وه‌ك خۆئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پالاَوتن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی عه‌مان و سوریا ئه‌نجام بدات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی شێره‌كانی ڕافده‌ین كه له ئێستادا به 11 خاڵ له پێَشه‌نگی گروپی سێهه‌می هه‌ڵبژارده‌كانن كه له كۆی 5 یاری سێ سه‌ركه‌وتن و دوو یه‌كسان بوونی هه‌یه .
دواجار ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی یاریزانانی عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی بەحرەین ، ئێران، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا و له چوارچێوه‌ی پالاَوتنه هاوبه‌شه‌كانی گه‌یشتن به جامی ئاسیای 2023 و جامی جیهانی 2022 كه بڕیاره یاریه‌كانی له ولاَتی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام بدرێت .