پێشمه‌رگه سپۆرت -
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گواستنه‌وه‌ی گۆستاڤۆ مایای هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی ساوپاولۆی به‌ڕازیلی ڕاگه‌یاند .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ گۆستاڤۆ مایای 19 ساڵ وهێرشبه‌ری لاوی ساوپاولۆ واژووكردووه به‌رامبه‌ر چوار ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ . و مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی 300 ملیۆن یۆرۆیه و گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزه
گۆستاڤۆ مایا ده‌بێته چواره‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوای هه‌ریه‌كه له ترینكاو له سپۆرتینگ براگا و ماتیۆس فێرناندز له پالمێراس و پیانیچ له یۆڤانتۆس .