ته‌ندروستی -
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن له خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك له‌ناو فڕۆكه‌دا چونكه ئه‌گه‌ری زۆره زیانی ته‌ندروستی به سه‌رنشینه‌كان بگه‌یه‌نێت.
پێگه‌ی Express له‌ڕێی بابه‌تێكی پزیشكیه‌وه ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه گه‌شت ده‌كه‌ن به‌رهه‌مه‌كانی شیر نه‌خۆن چونكه ڕه‌نگه پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به گه‌شتیاره‌كان بكرێت خراپ بوبێت.
هاوكات باشتر وایه له‌ناو فڕۆكه‌دا میوه نه‌خورێت چونكه چه‌ند كاتژمێرێك پێش گه‌شتكردن له‌ت كرابێت و مادده‌ی پارێزه‌ر ده‌كرێت به‌سه‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی خراپ نه‌بێت و له خواردنی شیرین و پڕچه‌وریش دوور بكه‌وه‌ره‌وه چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی خراپ بوونی ته‌ندروستی.
ئه‌ی ده‌بێت چی بخورێت له كاتی گه‌شتكردندا؟
خواردنه‌وه‌ی ئاو به ته‌نها به‌سه له ماوه‌ی گه‌شته‌كاندا و باشتریش وایه ئاوی ده‌به بخورێته‌وه له‌جیاتی ئاوی به‌لوعه چونكه ئه‌و ئاوه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌دا هه‌یه خاوێن نییه و جگه له‌وه‌ش چا و قاوه و سه‌هۆڵی ناو فڕۆكه به‌كارمه‌هێنه.
ئه‌و كاته‌ی فڕۆكه ده‌چێته ئاستێكی به‌رز له ئاسمان ئه‌وه هه‌رسی گه‌ده خاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به دڵتێكهه‌ڵاتن و نائارامی گه‌ده‌ی بكات و پێش ئه‌وه‌ی گه‌شت بكه‌یت نان بخۆ و له‌ناو فڕۆكه‌دا هیچ شتێك مه‌خۆ.