پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه وگرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ فیران تۆرێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی واژووكرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه گه‌یشتنه ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا و به فه‌رمی یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌یان واژوو كرد و فیران تۆرێسی هێرشبه‌ری لاویان گواسته‌وه ڕیزه‌كانیان .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی مان سیتی باسی بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كردووه به‌لاَم به پێی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر 23 ملیۆن یۆرۆ ڕویكردۆته یانه ئینگلیزییه‌كه.
گرێبه‌ستی فیران تۆرێس له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رزه .