پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی فوڵهام بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر برینتفۆرد تۆماركرد‌و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك لێی برده‌وه وبه‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه گه‌ڕایه‌وه خولی نایابی ئینگلیزی .
له یاری كۆتایی پالاَوتنی گه‌یشتن به خولی نایابی ئینگلیزی و له یارییه‌كی به‌هێزدا یانه‌ی فۆڵهام ڕووبه‌رووی یانه‌ی برینتفۆردبوه‌وه و یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له سودی فۆڵهام كۆتاییهات .
كاتی ئاسایی یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه خاوێنی كۆتاییهات . له دوو تایمی زیادكراودا وله‌خوله‌كه‌كانی 105 و117 جۆ برایان دوو گۆڵی بۆ فوڵهام تۆماركرد و له‌خوله‌كی 120 وكۆتایشدا یانه‌ی برینتفۆر تاكه گۆڵی خۆی له رێگه‌ی دڵسگارده‌وه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و ئه‌نجامه فوڵهام له دوای یانه‌كانی لیدز یونایتد و وێست برۆمیجه‌وه سه‌ركه‌وت بۆ خولی نایابی ئینگلیزی