پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری شه‌ش یاریزانی یانه‌كه‌ی بێت له پێناو گواستنه‌وه‌ی دوو ئه‌ستێره‌دا .
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی و نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كارگێڕی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری كۆتینۆ و تۆدیبۆ و ڕافینا بێت كه به خواستن له یانه‌كانی بایرن میونخ و شاڵكه وسێلتافیگۆ یاری ده‌كه‌ن .
جگه له‌م یاریزانه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌كه له برایسوایت وراكیتیچ و سامیۆل ئۆمتیتی بفرۆشێت .
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت به پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌م شه‌ش یاریزانه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ئینته‌رمیلان و ئه‌ریك گارسیای ئه‌ستێره‌ی لاوی مان سیتی واژوو بكات .