دۆخی بەرشەلۆنە تێكچووە


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

پەستانێك لە یانەی بەرشەلۆنە دروست دەكرێت و هەرەشەی سەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە دەكرێت.

كۆمەڵەی كۆر بلۆگرانە كە كۆمەڵەیەكی تایبەت بە رێكخستنی بەرشەلۆنەیە بەسەرۆكایەتی ماریا كریمادس هەرەشەی دوورخستنەوە لە بارتۆمیۆ دەكەن لە سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە.

لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ ئێزگەی كادینا كوبی كریمادس وتی: كارەكانی كارگێری یانەكە جێگەی قەبوڵ كردن نییە و ئێمەش 2000 كەس پشتگیریمان دەكات و پێویستیشمان بە پاڵپشتی 5000 هەزار كەس دەبێت تائەوەی بارتۆمیۆ لە پۆستەكەی دووربخەینەوە.

ئەم كۆمەڵەیە داوای شەفافیەتی تەواو لە كرین و فرۆش و داهات و خەرجیەكانی یانەكە دەكەن و پێویستیشیان بە كۆكردنەوەی دەنگی لەسەدا 15 دەنگە نارازییەكانی نێو یانەكەیە تائەوەی دەستلەكاركێشانەوەی بارتۆمیۆ و ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە بخرێتە دەنگدانی ئاشكراوە.


PM:04:05:30/07/2020




ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌