پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری هه‌ڵه‌بجه و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی تیپه مییلییه‌كانی ئه‌و شاره كۆتا یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شاڕۆژ سه‌لاَح به‌ڕێوه چوو .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه به ئاماده‌بوونی بنه‌ماڵه‌ی شاڕۆژ سه‌لاَح و ڕاهێنه‌رانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی وه‌رزشی ئه‌نجام دراو تێیداو پاش كۆتاهاتنی یارییه‌كان سه‌رئه‌نجام له ئاستی پێشكه‌وتوان ئه‌ركان ئه‌حمه‌د توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت ، هه‌رچی یاریی كۆتایی ئاستی لاوان بوو له نێوان یاریزانان ئه‌نه‌س محه‌مه‌د و ڕاوێژ سه‌ردار ) ئه‌نجام دراو ئه‌نه‌س ئه‌و یارییه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به كۆتاهێنا و پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له كۆتایی و به مه‌راسیمێكی تایبه‌ت خه‌لاَتی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م كرا كه تێیا یانه‌ی پێشمه‌رگه خه‌لاَته‌كانی پله‌كانی یه‌كه‌می پێشكه‌وتوان و لاوانی دابین كردبوو ، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا میدالیایی شاڕۆژ كه به وێنه‌ی ئه‌و یاریزانه تازه پێگه‌یشتووه نه‌خسێنرابوو پێشكه‌ش به هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری كرا وه‌ك یه‌كه‌م ڕاهێنه‌ر كه مه‌شقی به‌و یاریزانه داوه .
بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كرد كه یادیی شاڕۆژیان كردووه و سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌شیان كرد .
به كۆتاهاتنی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كان كۆتایی به پاڵه‌وانێتییه‌كه هات .