پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مریكی كه دایڤید بیكهامی ئینگلیزی خاوه‌نداری ده‌كات گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای وهێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات .
سوارێزی 33 ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ئاره‌زووی خۆری بۆ كۆتیهاێنان به‌كاروانی وه‌رزشی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه دووپات كردۆته‌وه .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ونزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه هه‌رچه‌نده سوارێز ئاره‌زووی به‌رده‌وام بوون ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه ، به‌لاَم پێدانی موچه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن ئینته‌ر میامی وئه‌و كه‌شه خۆشه كه له ئه‌مریكا له ڕووی ڕیكلامیشه‌وه هه‌یه وا له یاریزانه‌كه ده‌كات بیر له گرێبه‌سته‌كه بكاته‌وه ، به تایبه‌ت كه یانه‌كه‌ی بێكمهام بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌یه‌وێت كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بكات.